بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس بە گێڕانەوەی لە ئەلمەسیرە ، شاندی ئەنساڕووڵڵای یەمەن بە سەرۆکایەتی محەممەد عەبدوسەلام بۆ دیددار و وتووێژ لە گەڵ کاربەدەستانی عێراق ، سەرلە ئێوارەی یەکشەممە گەیشتە بەغدای پێتختی عێراق .
شاندی ئەنساڕووڵڵای یەمەن لەم سەردانەدا چاوی دەکەوێ بە ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق و ژمارێکی دیکە لە کاربەدەستانی عێراق .
ئەنساڕووڵڵای یەمەن لەم سەردانەدا کە لە چوارچێوەی سەفەری دەورەیی بۆ چەند وڵاتکێی ناوچەکە ئەنجام دەبێ ، دوایین گۆڕانکاریەکانی دەسدرێژکاریی سعودی - ئەمریکایی بۆسەر یەمەن ، دوایین ئەنجامی وتووێژەکانی ئاشتیی یەمەن و ڕێگاکانی یارمەتی گەیاندن بە گەلی یەمەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەمارۆی هەمەلایەنەی عربستان تاووتوێ دەکات .
دەگووترێ شاندی ئەنساڕووڵڵا دوای سەردانی عێراق ڕوودەکاتە لوبنان و ئێرانیش .
شیاوی ئاماژەیە دەسدرێژکارانی سعودی بۆ سێهەمین حەوتەی بەدوای یەکدا رێگایان گرت لە نیشتنەوەی فڕۆکەی ئەنساڕووڵڵا لە فڕۆکەخانەی سەنعا کە ئەوە بەپێچەوانەی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتیەکان و مافەکانی مرۆڤە ....
کۆتایی کورتە نامە/310